بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن یەکەم بڕیاری سزادانی ئێرانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە عەلی همەتیان و مەسعود سەفدەری بە هۆی ئەوەی کە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناو براوە، خراونەتە ڕیزی سزاکانی ئەو وڵاتەوە.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ نیگەرانییەکانی خۆمان سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران خستەڕوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا خۆی یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین پێشێلکاریی مافی مرۆڤی بە تایبەت لە دژی ڕەشپێستەکان تێدا دەبینرێت./.