بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ ژئۆ گیلیان کە لە پاش سەرۆک کۆمار دووەم فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی وڵاتی چینە، وتی کە دەبێت خۆمان بۆ ئەگەری شەڕی ئەمریکا ئامادە بکەین.
ناوبراو وتی: هەلومەرجەکە وایە کە هێزێکی نوێ بووەتە جێگرەوەی هێزێکی پێشوو و ئەگەری شەڕی نێوانیان لە ئارادایە.
گیلیان وتی: دەبێت لە شێواز و تەکتیکی شەڕ پێشکەوتنمان هەبێت و ژێرخانی پێویست بۆ نوێبوونەوەی وڵات لە بواری سەربازیدا ئامادە بکەین.
وتیشی کە چین لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە هێزی یەکەمی ئابوری جیهان./.