بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو نامەیە، ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ناوەکی، ڕێکەوتنێکی گشتگیرە کە لە لایەن سێ وڵاتی ئەورووپی، ئەمریکا، چین، ڕووسیا و ئێران گەیشتووەتە ئاکام.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکەوتنە تەنیا لە لایەن ئێرانەوە جێبەجێ کراوە و ئەمریکا و ئەورووپا دەبێت لە جێی لێدوان و هەڵوێستی سیاسی پابەندی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆیان بن بەڵام هێشتا ئەوەیان نەکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە وەڵامی تاران لە بەرامبەر هەنگاوەکانی لایەنی بەرامبەر دەبێت./.