بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیایەکی سعوودی ڕایگەیاندووە کە تورکیا و میسر بەرەو باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان هەنگاو دەنێن.
کەناڵی العربیە ڕۆژی سێ شەممە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە ئەنکەرە دیسانەوە داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی کردووە بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی میسر و ئامادەشە کە شاندێکی باڵای ئەمنی و سیاسی بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت.
تورکیا هەروەها پێشنیاری ئەوەیکردووە کە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی دیکە لە قاهیرە بکرێت و تێیدا نوێنەرانی قوبرسی باشور و یۆنانیش بەشدارییان هەبێت.
کەناڵەکەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی میسر ئەوەیە کە سەرجەم ڕێکەوتنەکانی نێوان ئەنکەرە و حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی لیبیا لە تەرابلۆس ڕابگیرێت./.