بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات وتی کە بەرپرسانی مۆسکۆ لە پلانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران پێشوازی دەکەن.
ناوبراو وتی: هێشتا ئەم بڕیارەی ئەمریکا مسۆگەر نەبووە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی گەڕانەوەکەن.
لاوڕۆڤ وتی: بۆ ئەوەش پێویستە کە هەر دوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی هەنگاوی هەماهەنگیان هەبێت، نابێت کێشەکە ئەوە بێت کە کام لایەن یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت./.