بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لە گەڵ سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان کۆبووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە لاوڕۆڤ لە گەڵ سەعد حەریری کۆبووەتەوە و جەختی لە سەر گرنگی پەلەکردن لە تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی ئێستای لوبنان کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە قەیرانی ئێستای لوبنان بە پێکهێنانی کابینەیەکی بەتوانا چارەسەر دەبێت.
چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و لوبنان بە تایبەت لە بواری بازرگانی و هەروەها هاوکاریکردنی لوبنان لە لایەن ڕووسیاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی لاوڕۆڤ و حەریری بووە./.