بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە هەندێک میدیا و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی چەواشەیان بڵاو کردووەتەوە کە عێراق بە هەماهەنگی فەڵەستینییەکان، ئامادەی واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاشتییە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە ئەوەی بڵاو بووەتەوە دوورە لە ڕاستی و هەمووی پڕوپاگەندەیە و داواش لە میدیاکان دەکەین ڕاستگۆیی و کاری پیشەیی بکەنە بنەمای چالاکییەکانیان و هەواڵ و زانیارییەکانیش لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن.
کەناڵی سکای نیوز ئەو هەواڵەی ڕۆژی سێ شەممە لە هەژماری خۆی لە توێتەر بڵاو کردەوە و پاش ماوەیەک هەواڵەکەشی سڕییەوە./.