بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح هەوڵێکی ئەمریکییەکانی بۆ هێنانی تیرۆریستان لە کەمپی هولی سوریاوە بۆ عێراق بە ناوی ئاوارەوە ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی: لە کەمپی هولدا ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش بوونیان هەیە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی: کەمپی هول لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و بووەتە کارتی هەڕەشەی واشنتن لە دژی وڵاتانی دیکە.
محەممەد کەریم وتی کە زۆربەی وڵاتان دژایەتی خۆیان بۆ گەڕانەوەی ئەو تیرۆریستانە بۆ وڵاتەکانیان ڕاگەیاندووە./.