بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدووڵا بن زاید ئالی نهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئێمە بڕوامان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان لە گەڵ وڵاتانی جیهان هەیە و لەم پێناوەدا گرنگییەکی تایبەت بە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ مۆسکۆ دەدەین.
ناوبراو سەبارەت بە سوریا وتی: هەوڵ و هاوکاری دیمەشق و وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی سوریا بۆ پێگەی تایبەتی خۆی بە پێویست دەزانین، دەبێت بواری هاوبەش هەبێت کە دەرگای هەوڵە هاوبەشەکان سەبارەت بە سوریا بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات وتی: بوونی یاسای گەمارۆکانی ئەمریکا ناسراو بە سزار لە دژی سوریا، گەڕانەوەی ئەم وڵاتەی بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕوبەڕوی کۆمەڵە کێشەیەک لە نێو وڵاتانی عەرەبی کردووەتەوە./.