بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر کۆبووە.
ئاژانسی فەرمی قەتەر ڕایگەیاندووە کە بن فەرحان لەو کۆبوونەوەدا پەیامێکی شای سعوودیەی ڕادەستی شێخ تەمیم کردووە.
ئاژانسەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە شای سعوودیە لەو پەیامەدا باسی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی کردووە./.