بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاندووە کە پاپا فرانسیس لە سەردانەکەی بۆ شاری موسڵ بەڵێنی هاوکاریی بۆ بونیادنانەوەی ئەم شارە گرنگە داوە.
ناوبراو وتی کە سەردانەکەی پاپا پەیامێک بۆ جیهان بە مەبەستی هاوکاریکردنی موسڵ بووە.
جبوری وتی کە ڕێژەی ڕووخانەکان لە موسڵ کاریگەریی لە سەر پاپا داناوە و بەڵێنی ئەوەیدا کە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی شارەکە هاوکار و یارمەتیدەر بێت.
پارێزگاری نەینەوا هەروەها وتی کە مەرجەعیەتی باڵای عێراقیش داوای لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی کردووە هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بخاتەگەڕ./.