بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس زامڵی وتی کە ئەگەر حکومەتی بەغدا پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ کشانەوەی هێزەکانی بێگانە بە تایبەت ئەمریکییەکان نەبێت، هەڵوێستمان دەبێت.
ناوبراو وتی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا بووەتە هۆکاری ئاڵۆزی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق و لە ئێستادا واشنتن هەموو هەوڵێک دەدات تا هێزەکانی لە عێراق بمێننەوە.
زامڵی وتی کە پەرلەمان دەنگی لە سەر کشانەوەی ئەو هێزانە داوە و حکومەت دەبێت بڕیارەکە جێبەجێ بکات./.