بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاندووە کە بەرپرسی لێژنەی لەسێدارەدانەکانی داعش لە باشوری بەغدای پایتەخت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری عێراقدا هاتووە کە یەکێک لە ئامانجە زۆر گرنگەکانی هەواڵگری لە ناوچەی دەورە لە باشوری ئەم وڵاتە مسۆگەر بووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی عاشور نەعیمی ناسراو بە عاشور زەباح دەستبەسەر کردووە کە بەرپرسی لێژنەی لەسێدارەدانەکان لە فەلوجە بووە و دەستی لە دەیان تاوانی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنییەکان هەبووە./.