بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە میدل ئیست نیوز، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە موڵەتی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ هەرێم دەدرێت.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە گەشتیارانی بیانی و هاووڵاتیانی عێراقی بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان دەبێت 72 کاتژمێر پێش هاتنیان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاندووە کە موڵەتی سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان بەو کەسانە نادرێت کە ئەنجامی پشکنینەکەیان ئەرێنییە./.