بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی نوێترین ئاماری زانکۆی جۆنز هاپکنز، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لانیکەم 746 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە.
بەمەش ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 524 هەزار و 987 کەس.
ئامارەکە هەروەها پیشان دەدات کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو، لانیکەم 43 هەزار و 632 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە و بەمەش کۆی گشتی توشبووان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 991 هەزار و 680 کەس.
ئامارەکان پیشان دەدات کە تا ڕادەیەک ژمارەی توشبووان و قوربانییەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەراورد بە یەک ڕۆژی پێشووتری دابەزیوە.
ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە 3 ملیۆن و 599 هەزار و 250 توشبوو و 54 هەزار و 220 قوربانی لە پلەی یەکەمی ئەمریکادایە./.