بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری سوریادا هاتووە کە بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ڕەوشی تەندرووستی ئەوان جێگیرە و ماوەی کەرەنتینکردنیان دوو یان سێ هەفتە درێژەی دەبێت.
تا ئێستا لە سوریا 15 هەزار و 981 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 1063 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە./.