بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ئەلمەیادین سەبارەت بەو کۆبوونەوە وتی: ئەو کۆبوونەوە ڕاستەوخۆ نەبووە بەڵکوو لە ڕێگای لایەنێکی سێهەمەوە بەڕێوەچووە.
ناوبراو وتی: کەشێکی ئەرێنی بە سەر ئەو کۆبوونەوەدا زاڵ نەبووە، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان داوای ئەوەیان کردووە تاکلایانە ئێمە کۆتایی بە شەڕەکە بێنین و ئێمەش بە توندی ئەوەمان ڕەتکردووەتەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارووڵا سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی ئەم بزوتنەوەیە وتی: ئێمە دەتوانین پێداویستی خۆمان لە بواری سەربازیدا بەرهەم بێنین، لە چەکەوە تا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان./.