بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگی یی وەزیری دەرەوەی چین وتی کە ئەگەر ئەمریکا ویستی گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە، دەبێت گەمارۆکانی دژ بە ئێران هەڵبگرێت.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی ناوەکی کاریگەریی لە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ناوچەی کەنداوی فارس هەیە.
وەزیری دەرەوەی چین وتی: لە چوار ساڵی ڕابردوو ئەمریکا بەڵێنەکەی پشتگوێ خست و گوشارەلانی بە سەر ئێراندا سەپاند کە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زیاتر کرد.
وانگ یی وتی: ئێستا کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، هیوادارین بە هەڵگرتنی گەمارۆکان نیازپاکی خۆی پیشان بدات و گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیدا بکات./.