بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەو پرۆسە سەربازییەدا لە ڕێگای بەکارهێنانی 14 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری سەمادی 3 و 8 مووشەکی بالستی هێرش کراوەتە سەر چەند ئامانجێک لە قووڵایی خاکی سعوودیە.
ناوبراو وتی کە بەدەر لەو هێرشەش بە 4 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری 2k و 7 مووشەک لە جۆری بەدر پێگە سەربازییەکانی سعوودیە لە عەسیر و جیزان کراونەتە ئامانج.
ئەو بەرپرسەی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان مافی ڕەوای وڵاتەکەیە لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی سعوودیە.
یەحیا سەری وتی کە بەڵێن بە حکومەتی سعوودیە دەدەین لە ئەگەری بەردەوامی گەمارۆ و دەسدرێژییەکان، هێرشە سەربازییەکان لە دژی ئەو وڵاتە بەرفراوانتر دەبن./.