بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی ئائینی لە عێراق چەند وردەکارییەکی چاوپێکەوتنەکەی پاپا و مەرجەعی باڵای شێعەکانی باس کردووە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە چاوپێکەوتنەکە 40 خولەک بووە و لە کەشێکی تەواو ئەرێنیدا بەڕێوەچووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە پێچەوانەی چاوپێکەوتنەکانی ڕابردوو، ئایەتووڵا سیستانی لە بەر دەرکی ژوورەکەی لە چاوەڕوانی پاپدا بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چاوپێکەوتنەکانی ڕابردوودا ناوبراو لە سەر کورسییەکەی پێشوازیی لە میوانەکان دەکرد.
ئەو بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کاتی کۆبوونەوەکەدا ئاو و چا بەکار هاتووە و پاپا و ئایەتووڵا سیستانی دەمامکیان بەکار نەهێناوە.
بەرپرسە ئائینییەکەی عێراق لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە لەو 40 خولەکەدا زیاتر ئایەتووڵا سیستانی قسەی کردووە بەڵام لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا پاپا لە نزیک دەرکەی ژوورەکە گەڕایەوە و سەر لە نوێ چاوی بە ئایەتووڵا سیستانی کەوت و وەک چۆن کە لە وێنەکەشدا دەرکەوتووە دەستیان خستە نێو دەستی یەکتر و ماڵئاواییان کرد./.