بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لوان جاگاریان باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران لە چاوپێکەوتنی عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، پەیامی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی لە وەڵامی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕادەست کرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردانەکەی محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ ڕووسیا پەیامێکیان بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ناردبوو./.