بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیمۆن کاوونی وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە بگاتە تاران و لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە.
کۆماری ئیسلامیئ ئێران پێشتر بانگهێشتنامەیەکی یەکێتی ئەورووپای بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ئەمریکا ڕەتکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا بڕیارە لەو سەردانەدا لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش کۆببێتەوە. زەریف ڕایگەیاندووە کە دەستپێشخەرییەک لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی دەخاتە ڕوو./.