بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موختار موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی کە ئەگەر گیانفیدایی هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدەبوو، ئێستا داعش حوکمی عێراقی دەکرد.
موسەوی وتی کە بێ هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەرامبەر ئەم دەسدرێژییەی ئەمریکییەکان جێی سەرسوڕمانە.
وتیشی کە بەشداری حەشدی شەعبی لە پرۆسەی دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی عێراق بووەتە هۆی شکستی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا./.