بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئیسلامی وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
ناوبراو لە لایەن جێگری وەزیری گواستنەوەی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وەزارەتەوە پێشوازیی لێکرا.
سەردانەکەی وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و عێراقە لە بوارەکانی گواستنەوە، ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون.
ناوبراو بڕیارە لە گەڵ ناسر شبلی هاوتا عێراقییەکەی کۆببێتەوە./.