بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 198 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە لە هەولێر 63 حاڵەت، لە سلێمانی 37 حاڵەت، لە دهۆک 94 حاڵەت و لە گەرمیان 4 حاڵەت بووە.
هەر بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 151 توشبووی کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 3 کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە 2 حاڵەت لە هەولێر و یەک حاڵەت لە سلێمانی بووە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 110 هەزار و 256 کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە 3 هەزار و 534 کەس لەوان گیانیان لە دەست داوە./.