بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش چاوپێکەوتنە مێژووییەکەی پاپا فرانسیس پایای ڤاتیکان و ئایەتووڵا سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بڕیاریدا کە ئەم ڕۆژە لە ڕۆژژمێری فەرمیدا بکرێتە بۆنەیەکی نیشتمانی.
مستەفا کازمی 6 ی ئاداری وەک ڕۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە عێراق ڕاگەیاند./.