بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میک واڵاس نوێنەری ئیرلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا بۆ سزادانی وڵاتانی دیکە گرت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا لە ئێستادا سزای بە سەر 38 وڵاتی جیهاندا سەپاندووە کە چەشنێک تیرۆریزمی ئابورییە و یەکێتی ئەورووپاش بووەتە هاوڕێی بەشێک لەو سزایانە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەورووپا ئاماژەی بە وڵاتی کوبا دا و وتی کە سەرەڕای ئەوەی کە کوبا کەوتووەتە ژێر کاریگەری گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا، بەڵام تیمی پزیشکیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕەوانەی دەیان وڵاتی جیهان کردووە./.