بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوسی بیلین ڕایگەیاند کە لە ئەگەری لادانی بن سەلمان و گەڕانەوەی بن نایف وەک جێنشینی سعوودیە، تەل ئەبیب پێشوازی لەم گۆڕانکارییە دەکات.
ناوبراو وتی کە پێشبینی دەکەم بایدن ئەم داوایە ئاراستەی شای سعوودیە بکات.
بیلین وتی کە هەمووان دەزانن بن سەلمان جێنشینی سعوودیەی لە محەممەد بن نایف وەک کەسێکی بەئەزموون گرتووە و ئێستاش کە ئیدارەی بایدن پەیوەندی بە بن سەلمانەوە ناکات پەیامێکی ڕوونی هەیە و تەنانەت واشنتن ڕاپۆرتی تایبەت بە تیرۆری خاشقچیی لە دژی ئەو بڵاو کردەوە.
ئەو وەزیرەی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەمریکا تاکە هاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئیسرائیلە و هەر ڕووداوێک لە بەرژەوەندی ئەمریکادا بێت تەل ئەبیب پێشوازی و پاڵپشتی لێدەکات./.