بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان ڕەخنەی لە کەمتەرخەمییەکان لە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە گرت و سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەم دۆخەش هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە دۆخی لوبنان لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت گەیشتووەتە لێواری تەقینەوە.
دەیاب کە ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان دەگرت، وتی: پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان پرسێکی ناوخۆییە و نابێت لە دەرەوەی ئەم وڵاتە هەوڵی بۆ بدرێت.
وتیشی کە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان توانای ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکانی ئێستا بە تایبەت قەیرانی دارایی نییە./.