بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەژماری تایبەت بە ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی لە توێتەر ڕایگەیاندووە کە لە ڕووی ژمارەی ئەو وڵاتانەی پەسەندیان کردووە، کەوتووەتە پێشی ڤاکسێنی فایزەرەوە.
لە ئێستادا 45 وڵاتی جیهان بەکارهێنانی ڤاکسێنەکەی ڕووسیایان پەسەند کردووە. ڤاکسێنی ئاسترازنکا بە 49 وڵاتەوە لە پلەی یەکەمدایە.
ڤاکسێنی فایزەر لە لایەن 43 وڵاتەوە پەسەند کراوە.
توێژەرانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە ئەنجامی پشکنینەکان پیشان دەدەن کە کاریگەری ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە ڤاکسێنەکانی دیکەیە./.