بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی نوێی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی جۆبایدن تووشی هیچ گۆڕانکارییەک نەبووە و هەمان سیاسەتی شکستخواردووی سەردەمی دوناڵد ترەمپە.
ناوبراو لە پەیامێکدا کە وێنەی کچێکی ئێرانیی تەمەن 6 ساڵەی بە ناوی یەسنای لە سەرە، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و ڕایگەیاند: ئەمە کچێکی تەمەن 6 ساڵەیە کە تێچووی سیاسەت و بژاردە زاڵمانەکانی بەرپرسانی ئەمریکای داوە، بە هۆی گەمارۆکانەوە دەرمانی پێویست بۆ ئەو و هەزاران کەسی دیکە نییە، بەدەر لەمەش ئەمریکا لە قەیرانی کۆرۆنا بەردەوام هەمان سیاسەتی ترەمپ دووبارە دەکاتەوە.
زەریف پاشان ئەم پرسیارەی ئاراستە کردووە کە ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بژاردەیەک تاقیبکرێتەوە کە کاریگەریی هەبێت؟/.