بە پێی ڕاپۆرتی جام کورد، لە ڕاگەێندراوێکی پێگەی ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە بۆ ئاگاداری گەلی بەشەرەف و قارەمانی ئێران، بە یارمەتی خودای گەورە، پیلانی ڕفاندنی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری فوکر 100 سەر بە کۆمپانیای ئێران ئێر کە شەوی پێنج شەممە بە گەشتی ژمارە 334 کاتژمێر 10 و 10 خولەکی شەو لە فڕۆکەخانەی ئەهوازەوە بەرەو مەشهەد دەستی بە فڕین کردبوو، بە ووشیاری پاسدارەکانی یەکەی ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکانی سوپا و بە نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی ئەسفەهان و دەستبەسەرکردنی تاوانبارەکە پووچەڵکرایەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو تاوانبارە ویستی ئەوەی هەبووە کە فڕۆکەکە بباتە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس.
پێگەی سپانیوز ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم ڕووداوە بەردەوامە./.