بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە دەستپیشخەری ئێران لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەخرێتەڕوو.
ناوبراو وتی کە سیاسەتی ئێران چالاکە و بەرپرسان بۆچوونی جۆربەجۆریان هەیە بەڵام ئەم بۆچوونانە نابێت وەک سیاسەتی فەرمی وڵات سەیر بکرێت.
زەریف وتی: وەک وەزیری دەرەوە و دانوستانکاری باڵای ناوەکی، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێشخەری تایبەت لە ڕێگای گونجاوی دیپلۆماسییەوە دەخەمەڕوو./.