بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەمید حوسێنی ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران پرسی ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران لەو وڵاتە تاوتوێ کرا.
ناوبراو وتی: ئەگەرچی پێشتر ئەم بابەتە باسی لێکرابوو بەڵام بە هۆی چەند کێشەیەکەوە، بەرپرسانی عێراقی چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکییەکان بوون کە ئەمەش کراوە و ڕایانگەیاندووە کە بەشێک لەو سەرچاوە داراییانە لە ڕێگای بانکە جیاجیاکانەوە ئازاد کراوە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق لە درێژەدا توی: بەشێک لەو سەرچاوە داراییانە بۆ دابینکردنی کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان لە ئێران تەرخان دەکرێت تا هیچ کەمبوونێک لە وڵاتدا نەبێت.
حوسێنی وتی کە ئازادکردنی بەشێک لە سەرچاوە داراییەکان ئەنجامی سەردان و بەدواداچوونەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندی، وەزیری وزە و سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ عێراق بووە./.