مەشخەڵ کەوڵۆسی بە پەیامنێری جام کوردیی ڕاگەیاند کە لە ڕووی چاککردنی ژیانی کریستانەکان سەردانەمەی پاپا بۆ عێراق گرنگی خۆیی هەیە.
ناوبراو وتی کە پاپا پێزانینی بۆ هەرێمی کوردستانیش دەبێت بە هۆی ئەو بارودۆخەی کە لە هەرێم بۆ ژیانی کریستانەکان دابین کراوە.
ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: پاپا دەسەڵاتی یاسایی و سیاسیی نییە و ناتوانین چاوەڕوانی کاریگەری گەورە و دورمەودا لەو سەردانە بکەین، لە بەر ئەوەی کە نە پاپا نوێنەری سەرجەم کریستانەکانی جیهانە و نە ئایەتووڵا سیستانیش نوێنەرایەتی سەرجەم شێعەکان دەکات.
کەوڵۆسی وتی کە گرنگی ئەو سەردانە لە ڕووی ڕۆحی و سیمبولییەوە دەمێنێتەوە./.