بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نەسرووڵا ڕەشنودی لە گەڵ ئارام محەممەد قادر وزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی هاوبەش و خوازراوی نێوان هەر دوو لا بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی چەند شارەزایەکی کۆنسووڵخانەی ئێران و هەروەها جێگران و پسپۆڕانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو، هەر دوو لا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندی زانستی بە تایبەت لە نێوان زانکۆکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە./.