بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر تەعیبان ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە هۆشداریی دا و وتی کە تا داگیرکاری ئەوان بەردەوام بێت پیلانگێڕییەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: واشنتن ڕۆژانە پێگەی خۆی لە عێراق بەهێزتر دەکات بەڵام حکومەتی بەغدا بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی بۆ کشانەوەی هێزەکانی بێگانە پشتگوێ خستووە.
تەعیبان لە درێژەدا سەبارەت بە هێرشە گوماناوییەکانی ئەم دواییە لە عێراق وتی: هێرشەکان لای ئەوانەوە جێبەجێ کراوە کە دەیانەوێت هاوکێشەکان بگۆڕن، ئەو هێرشانە ساختەیە و ئامانجەکەشی لێدانی گرووپەکانی خۆڕاگرییە./.