بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەلی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی کە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا لە نێو خاکی عێراق بووە و ڕاستییەکان ڕوونە و لایەنەکانی بەرپرسیار لەم هێرشەش دیارن.
ناوبراو وتی کە بێدەنگی حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە بەرامبەر تاوانەکانی ئەمریکا لە دژی حەشدی شەعبی جێی سەرسوڕمانە لە بەر ئەوەی کە ئەمە دوایین هێرش نابێت و لە ئەنجامی بێدەنگی بەغداش هێرشەکان دووبارە دەبنەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە حکومەت دەبێت هەڵوێستێکی ڕوونی لە بەرامبەر ئەمریکییەکان هەبێت لە بەر ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە هێرشەکەی ئەم دواییە لە نێو خاکی عێراقدا بووە نەک سوریا./.