بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو 7 بەرپرسەی ڕووسیا ڕۆڵیان لە ژەهراویکردنی ناڤاڵنیدا هەبووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە کە ئێمە دەنگمان دەخەینە پاڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ ئیدانەی ژەهراویکردنی ئەلکساندر ناڤاڵنی و هەروەها گرتن و زیندانیکردنی لە لایەن حکومەتی ڕووسیاوە.
ئەلکساندر کاڵاشنیکۆف بەڕێوەبەری گرتووخانەکان، ئەلکساندر بۆرتنیکۆف سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، ئیگۆر کراشنۆف داواکاری گشتی، ئەندری یارین بەڕێوەبەری سیاسەتەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، پائۆل پوپۆف و ئەلکسی کروورۆچکۆ جێگرانی وەزیری بەرگری و سرگێی کرینکۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕووسیا ئەو بەرپرسەن کە لە لایەن ئەمریکاوە خراونەتە ڕیزی سزاکانەوە./.