بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا 25 تیرۆریستی داعشیان لە عێراقەوە بۆ پارێزگای دەیرەزۆر لە باوری ڕۆژهەڵاتی سوریا گواستووەتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حەسەکە بە ئاژانسی سانایان ڕاگەیاندووە کە 25 تیرۆریستی داعش لە بەرواری 28 ی مانگی ڕابردوو بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە گوندی سحل سەر بە ناحیەی مرکدا لە باشوری پارێزگای حەسەکە کە ڕۆژی ڕابردوو بە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریکی براونەتە کەمپی بولغار لە ڕۆژهەڵاتی شاری شەدادی لە باشوری حەسەکە و پاشان براونەتە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە شەدادی و دواتریش بۆ دەیرەزۆر گواستراونەتەوە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە تیرۆریستانی داعش بە ناوی خەلیل فاتر حەسون ناسراو بە ئەبی حۆزەیفە لەدایکبووی بەغدا بووە و بڕیارە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە سوریا چەند بنکەیەکی بچووک بۆ کۆکردنەوە و مەشق و ڕاهێنان و پاشان بەکارهێنانی تیرۆریستانی داعش بکەنەوە./.