بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەفا ئەعسەم ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێش هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر پلانی زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ناتۆدا هەبووە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بە سەر ئاسمانی عێراقدا زاڵە و سەرجەم جموجوڵەکان لە ژێر چاودێری ئەو وڵاتەدایە.
ئەو شارەزا عێراقییە وتی کە ڕاپۆرتی تایبەت بە هێرشەکەی هەولێر پیشان دەدات کە لە 7 کیلۆمەترییەوە کراوەتە ئامانج و ئەمەش تۆمەتەکان لە سەر گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لا دەبات و تێڕوانینەکان دەباتە سەر ئەو لایەنەی کە لەم هێرشە سوود دەبینێت.
ئەعسەم وتی کە ئەمریکا خۆی دەزانێت چ لایەنێک هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری جێبەجێ کردووە./.