بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی بیگ ئێسکای لە وڵاتی ئەمریکا کە لە لایەن ئۆسکارەوە متمانەی پێدراوە، خەڵاتی باشترین دایکۆمێنتاری پێشکەش بە بەڵگەفیلمی بەفر لە دەرهێنانی مەرجان خەسرەوەی کرد.
ئەم فێستیڤاڵە گەورەترین ڕووداوی سینەمایی لە بواری بەڵگەفیلمە لە ئیالەتی مونتانای ئەمریکا.
هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی بیگ ئێسکای لە وڵاتی ئەمریکا ٢٥ی فێبریڤێری براوەکانی ناساند.