بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە کە ئەو تیمە لە ئێرانەوە سەردانی ئەم شارە دەکەن و لە پزیشکانی پسپۆڕی چاو، سنگ و پێشت پێکهاتوون.
ناوبراو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر پێویستیان بە پزیشکی پسپۆڕ هەیە، بە مەبەستی ناونووسین سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکەن.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاش کارەساتی کیمیایی هەڵەبجە بەردەوام لە ڕێگای ناردنی تیمە پزیشکییەکانەوە هاوکاری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لەم شارە کردووە./.