بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی مدیا لە ئەمریکا پێشوازیی کە ١٠ بەرهەمی سینەماکارانی ئێرانی دەکات.
لەم نێوەدا تەلفیق لە دەرهێنانی محەمەد تەوریوەریان، ئارگۆن لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی، ئەویدی و زبح لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەند کەریمی وەکوو نوێنەرانی کوردستان لە نێو بەشداربووانی ئێرانی فێستیڤاڵی ئەمریکین.
چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی مدیا لە ئەمریکا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مانگی ئەیپریل بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.