بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەم بەشی ڤاکسێنی کۆرۆنای چینی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگای فڕۆکەیەکی عێراقییەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فڕۆکەیەکی سی 130 بۆ گواستنەوەی ڤاکسێنەکەی چین بۆ بەغدا تەرخان کرا.
ئەو فڕۆکەیە ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە بەغدا.
وەزیری تەندرووستی عێراق و باڵیۆزی چین لە بەغدا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە بەپەلە 2 ملیۆن دۆزی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە لایەن چینەوە بدرێتە ئەم وڵاتە.
ئەمجارە چین ئەو 50 هەزار دۆزەی وەک دیاری بە عێراقییەکان داوە و لە ڕێگای فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی سوپای عێراقەوە گەیشتە بەغدا./.