بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە زاڵمای خەلیلزاد سەردانی قەتەر و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەکات.
ناوبراو نێردەی تایبەتی ئەمریکایە بۆ کاروباری ئاشتی ئەفغانستان و بڕیارە لە گەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە، تاڵیبان و ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندییەکانیان پەیوەندی بە ئاشتی ئەفغانستانەوە هەیە وتووێژ بکات.
بڕیارە نێردەی ئەمریکا لە گەڵ سەرکردەی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە گەیشتن نە ڕێکەوتنێکی سیاسی دادپەروەرانە و بەردەوام و هەمیشەیی و دابینکردنی ئاگربەست بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکات.
لە لایەکی دیکەوە جێگری لێژنەی پەیوەندییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە خەلیلزاد بە مەبەستی وتووێژ سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ڕێکەوتنەکەی واشنتن – تاڵیبان سەردانی قەتەر دەکات./.