بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە فەرمی لە دژی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا هاتە دەنگ.
لە بەیاننامەیەکی ئەم ڕێکخراوەدا هاتووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئێمە کەوتنە بەر هێرشێکی تاوانبارانەی ئەمریکا کە یەکێک لەو هێزانەمان شەهید کرا.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە: بە پێی جیدیبوونی ئەم بابەتە و کاردانەوەی لە سەر سەروەری، ئاسایش و سەقامگیری عێراق، حەشدی شەعبی بۆ ماوەیەک چاوەڕوان مایەوە تا کاردانەوە و خوێندنەوەکان لە سەر هێرشەکە کۆتایی بێت و ئەوە پشتڕاست بکرێتەوە کە هێزەکانی ئێمە بە پێچەوانەی گێڕانەوەی ئەمریکییەکان لە خاکی سوریادا نەبوون و لە ناوچەیەکی سنوری عێراق سەرقاڵی پاراستنی وڵات لە بەرامبەر تیرۆریزم بوون.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: پاش ئەوەی کە دڵنیا بووینەوە، بە فەرمی ڕایدەگەێنین کە هێزەکانی ئێمە لە خاکی عێراقدا بوون و ئەم دەسدرێژییەش، پێشبینی ڕووداوی مەترسیداری لە داهاتوودا بە دواوە دەبێت کە دەکرێت ڕێگریی لێبکەین.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت ئەرکی خۆیان لە بەرامبەر ڕۆڵەکانی حەشد بە جێ بێنن کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی عێراق بەخت کردووە و لەم ڕێگایەشدا بەردەوام دەبن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە شکۆ و سەربەرزی بۆ ئەو شەهیدە ئازیزە و سەرجەم شەهیدانی عێراقە کە بە ئازایەتی ڕوبەڕوی تیرۆریزم بوونەتەوە./.