بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی کە ئەوەی لە سوریا ڕوو دەدات، کاریگەری لە سەر ناوچەکە و بە تایبەت عێراق دەبێت.
ناوبراو پێشوازیی لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا کرد و وتی کە ئەمە بابەتێکی ناوخۆیی سوریایە و گەلی ئەو وڵاتە شیاوی پاڵپشتی و یەکگرتوویین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە مەترسی چالاکی تیرۆریستانی داعش لە سنورە هاوبەشەکان لە گەڵ سوریا، وتی کە هەر دوو وڵات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان دەبێت هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ./.