بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بندر بن سوڵتان سەرۆکی پێشووتری دەزگای هەواڵگری سعوودیە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی تیرۆری خاشقچی وتی کە ئەو ڕاپۆرتە بە پێی بەڵگە پشتڕاستکراوەکان نییە و تەنیا بە پێی لێکدانەوەکان ئامادە کراوە.
ئەو شازادەی سعوودیە کە 20 ساڵ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئەمریکا بووە، وتی: بەشێکی زۆری کێشە و کارەساتەکانی جیهان پەیوەندی بەو تاوانانەوە هەیە کە لە لایەن فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پلانە سەربازی و ئەمنییەکان و لە سەر فەرمانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و بە موڵەتی فەرمی ئەوان دەکرێت، ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بەرپرسە لەو تاوانانە.
بندر بن سوڵتان وتی کە ئەمریکا هەموو کات ڕێگریی لەوە کردووە کە فەرماندە و سەربازەکانی لە دادگایەکی دیکەدا تەنانەت لە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێت./.