بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن ڕۆژی یەک شەممە لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئەوە بووە کە ڕێگری لە هێرشی زیاتر بۆ سەر پێگە و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە پێی دەستوور و وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا فەرمانی بۆ ئەو هێرشە دەرکردووە.
ئەم نامەیە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە سیناتۆرەکان و ئەندامانی کۆنگرێس ناڕەزایەتی ئەوەیان دەربڕیوە کە بایدن پێش هێرشەکە کۆنگرێسی ئاگادار نەکردووەتەوە./.